KDC

پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی بوڵگاریا بێسەر و شوێنە

پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ئارمان ئەشرەفی خەڵی شاری ورمێ ، 18مانگە بێسەرشوێنە و هیچ زانیارێکی لەبارەوە نازانرێت

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز) ئارمان ئەشرەفی ،پێش ساڵ و نیوەکە وەک کەس و کاری ئاگادارن چووە بۆ بوڵگاریا لەوکاتە بەدواوە هیچ هەواڵێک لە بارەوە نییە و بێسەرو شوێنە ، لەوڵاتی بوڵگاریاش هیچ زانیارێک لە بەردەست نییە
سایتی کوردستان کورد هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە بەڵام هیچ زانیارێکی زیاتر لە وبارەوە باس نەکردووە ،وەک کەسو کاری ناوبراو بەدواچوونیان کردووە بەڵام هیچ زانیارێکیان دەست نەکەوتووە
جێی ئاماژەیە زۆرێک لە کۆچبەرانی و ڵاتی. تورکیا لە ڕێگایی بوڵگاریا وەک ڕێرەوێک بەکاردێنن بۆ گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپایی ڕۆژئاوە ،کۆچبەران کاتێکی زۆریان پێویستە تا سنورەکان تێپەڕێن

سۆران حەسەن

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ”رۆژی نزای نیشتمانی” کرد

nusar1

بارەگای بارزانی خەڵاتی خانمە کوردێکیان کرد

nusar1

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و چالاکوانی کورد کۆبووە

nusar1