KDC

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد، ئەوەش بەمەبەستی پێناساندنی ئامانج و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە.

ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ لای پارتە کوردستانیەکان و دامودەزگا حکومییەکان، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە مەکۆی هەولێر کرد و، لەلایەن ئاراز وەلید و ئازاد کەریم ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لێکرا.

دواتریش سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد و، لەلایەن سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە پێشوازی لێکرا.

جێی باسە، لەمیانەی هەردوو سەردانەکەدا، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، باسی لە کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە کرد، کە سەرجەمی پڕۆژە و چالاکییەکانیان لە پێناو کوردستاندابووە و دەبێت، هاوکات هەریەکە لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و، سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە، بەڵێن درا، کە لە داهاتوودا بۆ هەر پڕۆژەیەکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، لە پێناو کوردستان هاوکار و هەماهەنگ بن، بۆ ئەوەش بەپێویست زانرا، کە لەو وڵاتانەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەیە، هەمیشە لە پەیوەندیدا بن.

___

چەند شارەزایەک: پیویستە سوید بچێتە پاڵ ناتۆ .ئەگەر فیلاند هەنگاوێکی وا بنێت

nusar1

دۆناڵد ترەمپ:لاوازی بایدن هۆکارە بۆ دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا پرسە بۆ عەلی قازی دادەنێن

KDC
KDC

FREE
VIEW