KDC

ئێران دوو هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان بێ ئەوەی بزاندرێ هۆکار چییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە ده‌ستگیر كران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه‌، کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەرگوندی شیان و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی نەجاتعەزیزی 22 ساڵ و بێهزاد محەمەدی 33ساڵیاندەستبەسەر کردووە.


بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاویراگه‌یاندووه‌، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەیدادوەری ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردوون ودواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە سەرهۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کەخراونەتە پاڵ نەجات و بێهزاد لەبەردەستدا نییە

___

ڕێکخراوی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی پەیامێک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

Harmn

هەواڵگری سوید :بیانییەکان هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات دەکەن

Harmn

چین رەتیدەکاتەوە ڕوسیا داوای پشتیوانی سەربازی کردبێت و ، ئەمەریکا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە تۆمەتبار دەکات

Harmn