KDC

بەریتانیا : شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لەندەن بەشداری نوێژی جەژن دەکەن

مامۆستا مەلا موشیر گەڵاڵی: داوا لە کوردانی بەریتانیا دەکات پشتگیری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بکەن

ئەمڕۆ شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، بە سەرپەرشتی بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشدارییان لە بەڕێوەچوونی فەریزەی نوێژی بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە مزگەوتێکی لەندەن کرد.

جێی باسە، دوای بەجێهێنانی نوێژی بەیانی، مامۆستا مەلا موشیر گەڵاڵی، وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەکە، داوای لە کوردانی ئامادەبووی مزگەوتەکە کرد، کە بەهەموو شێوەیەک پشتگیری و هەماهەنگی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بکەن

، بەو پێیەی ئەو ناوەندە کار و پڕۆژەکانی لە خزمەتی گەلی کوردای سەرجەم پارچەکانی کوردستاندایە.

دواتریش لەلایەن بەختیار وەیس، سوپاسی مامۆستا مەلا موشیر کرا، کە خودی خۆیشی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیایە، هاوکات باسیشی لەوە کرد، کە سبەینێ کاتژمێر ١١ خەڵات بەسەر ئەو منداڵە کوردانەی بەشداربووی فێربوونی زمانی کوردیان کردووە، لە مەراسیمێکدا دابەشی دەکەن، کە خودی پڕۆژەکە، پڕۆژەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بوو بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ منداڵانی کوردی تاراوگە نشین خرایە کارەوە.

___

ڕاپۆرت :بەڕێژەی لەسەدا 60موشەکەکانی ڕووسیا شکستیانهێناوە

nusar1

ئیسرائیل تاقیکردنەوە لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسین دژ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر کورد و مۆدێرنێتە سازکرد

nusar1