KDC

بەریتانیا:440 کۆچبەری نوێ لە ڕێی دەریاوە خۆیان گەیاندۆتە کەنارەکانی ئینگلیز

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردەوە ،کەلە ڕۆژی دووشەممەوە زیاتر لە 440کۆچبەری نوێ لە ڕێی پانزدە بەلەمی بچووک خۆیان گەیاندۆتە کەنارە ئاوییەکانی ئینگلیز ،بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە 13 هەزار 700کۆچبەری نایاسایی گەیشتونەتە بەریتانیا

پێدەچێت کێشەی سیاسی لە بەریتانیا دوای دەستلەکارکێشانەوەی بۆریس جۆنس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ،کۆچبەران جارێکی لەڕێی ئەو کەناڵەوە گەشتەکانیان بەردەوامی هەبێت

کەناڵی ئینگلیزی یەکێکە لە مەترسیدارترین و جەنجاڵترین ڕێگاکانی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە جیهاندا .

هەرچەندە حکومەتی بەریتانیا لە مانگی چواری ئەم ساڵ سیاسەتێکی نوێی دژ بە کۆچبەرانی نایاسایی بڵاوکردەوە کە بەپێی ئەو سیاسەتە پەنابەران کە لەو کەناڵەکەوە دەگەن بۆ ڕواندا دەگوازرێنەوە تا کەیسەکانیان لەوێ یەکلای دەکرێتەوە ،بەڵام لە دواسات دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەفتەی ڕابردوو یەکەم گەشتی بۆ ڕواندا ڕاگرت ،بەمەش گواستنەوەکان ڕاگیراون بۆ کاتێکی نادیار . کە چاوەڕێدەکرێت مانگی حەوت دادگای بەریتانیا دانیشتن ئەنجام بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا سیاسەتی پەناهەندەیی ڕواندا یاساییە یان دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

جێی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو 28,526 کۆچبەر بە بەلەمی بچوکەوە لە وکەناڵەوە تێپەڕین و خۆیان گەیاندبوە بەریتانیا ، لە ساڵی 2020دا تەنیا 8404 کۆچبەربوو ،کەمترین ڕێژەیە ئەویش بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتایی کۆرۆنا و ڕێککارەکانی خۆپارێزی داخستنی گشتییەوەبووە.

سۆران حەسەن

___

شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی لە گەڵ پۆرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکانی کورد

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 34 ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەنفالی بادینان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

nusar1

دادگایی مافی مرۆڤی ئەورپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW