KDC

لە چەند شوێنێ هێرشی دیکەی درۆن و موشەکی کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا

ئەمڕۆ چوار شەممە هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق كە هێزە ئەمەریكاییەكانی تێدا نیشتەجێن.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە چوار مووشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق كراوە، ئەمە دوو هێرشە لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە نێوەندی مێدیایی هێزەكانی سووریای دیموكرات بڵاویكردەوە بە فڕۆكەی درۆن هێرشكراوەتەسەر كێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژئاوای كوردستان لە سووریا كە گەورەترین بنكەی سەربازیی ئەمەریكایە لە سووریادا.

لەبارەی زیانەكانی ئەم هێرشە مووشەكی و درۆنانەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو هێرشێك بە فڕۆكەی درۆن لە شەوی رابردوو كرایەسەر هێزەكانی ئەمەریكا لەنێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

هاوكات دوو شەو لەمەوپێش بە فڕۆكەی درۆن هێرشكرایەسەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.

ئەم هێرشانە لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەكەی هەفتەی رابردووی سوپای ئەمەریكایە بۆ سەر بنكەكانی حەشدی شەعبی لە سنووری سووریا.

فەرماندارەكانی حەشدی شەعبی هەڕەشەیان كردووە سەرجەم هێزە ئەمەریكاییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان

___

لە جنێف یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کولتوری کوردی کرایەوە

Karzan

لەهێرشی چەکداریدا بۆ سەر هێزەکانی ئێران لە ناوچەی ڕەققە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

KDC

ئەمساڵ لاوانی ھەر چوار پارچە كۆنگرەی نەتەوەیی ده‌كه‌ن

KDC