KDC

ئەڵمانیا .. پۆلیس لە پشکنینەکانی بەردەوامە ، وەک بەشێکی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی ڤییەنا

داواکاری گشتی ئەڵمانیا فەرمانی گەڕان بە سەر ماڵ و حاڵی دوو کەس لە شاری ئۆسنابرۆک لە ئەڵمانیا دا ، گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پێش ئەنجامدانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە ڤییەنا ئاگاداریان ھەبووبێت و زانیاریان دەربارەی ھێرشە تیرۆرستیەکە لا بووبێت . کە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەسی دیکە .

داواکاری گشتی لە کارلسرۆ ڕۆژی چوارشەممە ( 7 ی تەمموزی 2021 ) ڕایگەیاند ، ئەو دوو گەنجە ، کە پاش کەمێک لە هێرشەکە لەلایەن لێکۆڵەرەوەکان کراونە ئامانج ، سەرەڕای زانینی پلانی ھێرشەکە ، زانیاریان بە دەزگاکانی پۆلیس نەداوەو بێدەنگ بوون .

بەپێی زانیارییەکان ، لێکۆڵەران ئێستا بەڵگەیان هەیە کە ئەو دوو گەنجە یەکێکیان خەڵکی کۆسۆڤۆو ئەوی تریان ئەڵمانییە ، لەدوای سەردانەکانیانەوە لەتەمموزی 2020 ەوە ئاگاداری نیازەکانی بۆمبهاوێژەکە بوون .
لە ڕۆژی هێرشەکەدا، بۆ نموونە ئەو دوو گەنجە بە مۆبایلەکانیان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستیان کردوە بە سڕینەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنجامدەری ھێرشەکەدا .

___

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆپنهاگن بەشداری فستیڤاڵێک دەکەن

KDC

سیمینارێک بۆ سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

Harmn