KDC

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

ئومێد وەلید ‌زادە، قوتابی زانکۆ و خەڵکی شاری سایینقەڵا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوەدەستبەسەر کرا.

بە پێی راپۆرتی نێوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیکوردستان چاونیوز، رۆژی یەک شەممەی ئەم مانگە،هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئومێد وەلید ‌زادە، کۆڕیشەریف خەڵکی گوندی حەسەنلوو، دانیشتووی سایینقەڵا، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەرکراوە و بۆلێپرسینەوە رەوانەی یەکێ لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتیشاری ورمێ کراوە.

جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی،تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و هیچ زانیارییەکلەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئومێد لەبەردەستدا نییە

___

شفابارزانی« سەرۆک مەسعود بارزانی بەبایەخەوە لە کاری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی دەڕوانێت»

Harmn

کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکایان کرد

Harmn

کۆڵن: شفا بارزانی بۆ کوردانی بەشداربووی ئاهەنگی نەورۆز: سەرۆک دڵخۆشە پێتان

Harmn