KDC

دانیمارک: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پارتی سۆسیالست دیمۆکراتی دانیمارک کۆبوونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی دانیمارک کۆبوونەوە و، ئەندامەکەش بەڵێنی هاوکاری ناوەندەکەیدا، هاوکات راشیگەیاند، کە هاوکاری گەنجانی کورد بکات لەنێو پارتەکەیدا.

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، کە پێکهاتبوون لە زانا ئەکرەم، سیباستیان دیاکۆ، سازان گوروون، لەگەڵ Lars Aslan Rasmussen، ئەندام پەرلەمانی دانیمارک لە حیزبی سۆشیال دیموکرات کۆبوونەوە، کە کەسێکە زۆر دڵسۆزی کوردە.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە زۆر تەوەرە کرا، یەکێ لەوانە ناساندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە گشتی لە سەر ئاستی جیهان و، بە تایبەتی لە دانیمارک و، باسی ئامانج و پڕۆگرامی دیاسپۆرا خرایەڕوو.

هاوکات، داواکردنی هاوکاری سیاسیەکانی دانیمارک بۆ ناساندنی جینۆساید، لۆبی کوردی، هاوکاری کردنمان بۆ گەنجان و ئافرەتان وکەسانی بەهرەمەند لە تاراوگە.

لارس وتی، کە زۆر خوشحاڵە بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، چونکە کارێکی جیاواز دەبینێت، لەبەرئەوە زۆر بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی ناوەندەکە دەربڕی.

هەروەها شاندی ناوەند، داوایان لە لارس کرد، کە بۆ داهاتوو، بۆنە کوردیەکان لەناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاد بکەنەوە.

لە کۆتاییدا، پەیمانیدا، کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بکات، پشتیوانی گەنجانی کورد لەنێو کایەی سیاسی و پارتە سیاسیەکاندا بکات، تا ڕۆڵی دیار و بەرچاویان ھەبێت.

جێی باسە، لارسی ئەندام پەرلەمان، هەمیشە ئاڵای کوردستانی لە ماڵەوە و ئۆفیسەکەی داناوە.

___

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

nusar1

ئیتڵاعات دوو کوردی دیکە دەستگیر دەکات

KDC

فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پەخشدەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW