KDC

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا موشەک باران دەکرێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوچەی سەوزی بەغدا، موشەک باران کران، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش دەڵێت: بەهۆى هێرشەکانەوە کەسێکى سڤیل برینداربووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوچەی سەوزی بەغدا، بەچەند مووشەکێ کراونەتە ئامانج و، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە، یەکێ لە مووشەکەکان لە نزیک ناوچەیەکى نیشتەجێبون کەوتوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە کەسێکى سڤیل برینداربووە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانى سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوچەکانى دیکەى عێراق لە قازانجی وڵاتەکەدا نیە و ژیانی هاووڵاتییان و نێردە دیبلۆماسییەکان دەخەنە مەترسییەوە.

___

گەشتوگوزاری هەولێر هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و ئامادەییەکان دەڕەخسێنێت

KDC

نەخشەیەکی ئەندازیاری سەردەمی بابلییەکان دەدۆزرێتەوە

KDC

داوایەکی نێونەتەوەیی لە سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە بارەی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێت

Harmn