KDC

یۆنان: بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک بەدەیان کۆچبەر لە دەریای ئیجە بێسەرو شوێنن

ڕۆژی چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی یۆنان، ئاشکرایان کرد، کە یەکە تایبەتەکانی پاسەوانی هەڵمەتێکی بە هاناوەچوونیان بۆ ڕزگارکردنی بەلەمێکی تێک شکاوی کۆچبەران کرد و، توانیان 29کۆچبەر ڕزگار بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، بەلەمەکە هەڵگری 80کەسە و تائێستا نزیکەی 50کۆچبەر بێسەر و شوێنن.

بەپێی وتەی بەرپرسی یەکە کەناراوییەکان بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فرانس برێس ڕاگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە لە تورکیاوە هاتوون، لە کەنارەکانی دورگەی کارباتۆس برۆردس توانیان 29کۆچبەر ڕزگار بکەن، بەڵام نزیکەی 50کۆچبەر بێسەر و شوێنن.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، کە بەلەمەکە بەهۆی هەڵکردنی بایەکی خێرا و زۆرەوە تێکشکاوە، سەرنشینی بەلەمەکە کۆچبەرانی ئێران، ئەفغانی و کوردیان لەگەڵ دابووە.

جێی ئاماژەیە، ڕێگای دەریایی نێوان تورکیا و یۆنان چەند میلێکە، بەڵام زۆر کارەساتبارە، کۆچبەران بە هەلێکی نزیکی دەزانن خۆیان بۆ سنووری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بگەیەنن.

س،ح

___

ئەمریکا دەرگا لەڕووی پەنابەران دادەخات

Karzan

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارک کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕۆژی ئاڵا سازدا

Harmn

شفا بارزانی: کۆنفیدراسیۆن کار بۆ دانانی ستانداردێکی یەکگرتووی زمانی کوردی لە تاراوگە دەکات

Karzan