KDC

یەکێتی ئەوروپا : بە ئامانجی ڕێگریکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بەبڕی 500ملیۆن یۆرۆ هاوکاری مەغريب دەکات

500 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پێشکەش بە مەغریب دەکرێت بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی

بەپێی رۆژنامەی (ئێل پایس)ی ئیسپانی، بڕیارە یەكێتی ئەوروپا بڕی ئەو پشتگیرییە داراییەی بۆ مەغریب تەرخانكراوە بەڕێژەی 50% بەرزبكاتەوە. لە ئێستادا برۆکسل خەریکی کۆتایی هێنانە بە پاکێجێکی دارایی زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ کە دەدرێت بە مەغریب، بۆ بەرەنگاری کۆچی نایاسایی بێتەوە

رۆژنامەی ناوبراو بڵاویکردەوە، یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی پاراستنی سنورەکانی خەریکی کۆتایی هێنانە بە پاکێجێکی دارایی بە بڕی زیاتر لە٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ مەغریب،بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی کە تا ئێستا گەورەترین پاکێجی یارمەتییە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بە مەغریب دابین دەکرێت ، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٧ دەگرێتەوە، بەهای ئەو بڕە نوێیە زیاترە

ئەم بودجە نوێیە بەسەر پڕۆژەی جۆراوجۆردا دابەش دەکرێت، لەوانە بەڕێوەبردنی سنوورەکان، بەهێزکردنی هاوکارییەکانی پۆلیس لەوانەش لێکۆڵینەوە هاوبەشەکان، هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی، و بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا. جگە لە هاندانی سیاسەتی یەکگرتن و پاراستنی پەنابەران لە مەغریب و چڕکردنەوەی شەڕی دژی باندەکانی قاچاخچی.

سایتی هەواڵی کۆچبەرنیوز بڵاویکردەوە ، ئیسپانیا فشاری كردووە بۆ ئەوەی مەغریب بەو بڕە پارە نوێیە رازی بێت، چونكە دەسەڵاتدارانی مەغریب پشتڕاستیان كردووەتەوە كە ساڵانە 435 ملیۆن یۆرۆ لە بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی خەرج دەكات. هەروەها ئاشکرای کردووە کە وڵاتانی دیکەی ئەفریقا سوودمەند دەبن لەو هاوکارییە، ئەوانیش ، گامبیا، سەنیگال و مۆریتانیایە

___

لە یادی 43یەمین ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC

سەرۆکی مافیایەکی تورکیا وڵاتەکەی جێهێشت

nusar1

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە سەنای فەرەنسا وتارێکی پێشکەش کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW