KDC

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی کەریم ئەحمەد دەکات

لە شاری هەولێر لە هۆڵی پێشەوا ،موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی کەسایەتی و تێکۆشەر کریم ئەحمەد ناسراو (ئەبو سەلیم ) سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی ئێراق وکوردستانی کرد

ڕۆژی سێ شەممە بەئامادەبوونی نوێنەرانی حکومی و سکرتێری حزب و لایەنەکان ،ژمارەیەکی زۆری دۆستان و کەسایەتی و کەسوکار و خانەوادەی ، مەراسیمی چلەی تێکۆشەر و کەسایەتی سیاسیی ئێراق و کوردستان بەڕێوە چوو
،بە بانگهێشتێکی تایبەت و بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردستانی موزەفەر ئەحمەد پەیامی سەرەخۆشی ڕەوەندی کوردستانی بەهاوڕێیان و کەسوکار و خانەوادەی گەیاند

کەریم ئەحمەد ڕۆژی 14.07.2022 لە تەمەنی سەد ساڵی کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی سیاسیی خۆیدا چەندین پۆستی گەورەی لەنێو حیزبی شیوعی عێراقیدا وەرگرتووە بۆ ماوەی دوو ساڵ (1953 – 1955) سکرتێری حیزبی شیوعی ئێراق بووە ، هەروەها سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بووە

___

زیاتر لە چوارهەزار کۆچبەر بێ سەروشوێنن و هەندێکیشیان گیانیان لە دەست داوە لە ڕێگەی دەریادا

KDC

گەنجێکی ئۆکرانی جموجۆڵەکانی سوپای ڕوسیا لە ڕێی ئاپڵەوە ئاشکرا دەکات

Harmn

ئابڕووچوونێکی گەورەی ساختەکاری لە سوید هەزاران بەڵگەنامەی ساختەکاریی کۆرونا دۆزرایەوە

KDC