KDC

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەنتەری (مەداکتۆ)دەکەن

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا سەردانی ھونەرمەندانی کورد لە سەنتەری مۆسیقای مەداکتۆ یان کرد

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، رێککەوتی ١/٩/٢٠٢٢ عەبدولوەھاب تالەبانی سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئوسترالیا بە یاوەری ھونەرمەندان سەفین عەلی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند و ھونەرمەند رەسوڵ غەفورنەژاد ئەندامی ناوەند سەردانی بارەگای گرووپی مۆسیقای مەداکتۆ یان لە ناوچەی (پەراماتا)سیدنی کرد


شاندەکە لە لایەن ھونەرمەندانی رۆژھەڵاتەوە جەمال فروخ سەردەشتی بەرێوەبەری گرووپەکە و ھونەرمەند فروخ سە ردەشتی یاریدەدەرەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا..
شاندی ناوەندی کوردی ئوسترالیا سوپاسی زۆری ئەو گرووپەیان کرد کە لە ھەموو بۆنە نەتەوەییە کوردیەکاندا بە مۆسیقای جوان و دڵگیری کوردی ئەو بۆنانەیان رازاندۆتەوە، ھەروەھا لە گەڵیاندا باسی ھەندێ پرۆژەیان کرد ، کە بە ھیوای ئەوەن لە پاشەرۆژێکی نزیکدا بەھاوبەش پێکەوە جێ بەجێی بکەن.

جێی ئاماژەیە مەداکتۆ گرووپێکی پرۆفیشیناڵی مۆسیقای کوردین لە ساڵی ٢٠١٠ لە سیدنی دروست بوون چەند ھونەرمەندێکی دیارو پەنجە رەنگین و ماموستای مۆسیقای کوردی دەگریتە خۆێ کە خەلکی ناوچەی ئیلامی سەربەرزی رۆژھەڵاتی کوردستانن.. لە سیدنی قەشەنگترین کۆنسێرتی کوردیان لە گەڵ گەورە ھونەرمەندانی کورددا رێک خستوە.
لە ھەمان کاتدا خاوەنی قوتابخانەیەکی فێرکردنی مـۆسیقان کە ٧٠- ٨٠ قوتابی دەگرێتە خۆی و چەندین ماموستای مۆسیقا تیایدا وانەی مۆسیقی دەڵێنەوە.

___

هەولێر: تاهیر هەورامی لەگەڵ کلارا ئەمین و هەڤاڵ ئدریس کۆبووەوە

nusar1

کۆبانێ، هەزار و ٤٦٤ کەس بەئاوی پیس ژەهراوییبوون

KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بەندکراوێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات

nusar1