KDC

بەشی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەند، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە

دوێنێ شەو بەشی رێکخستنی ناوەند و کۆمەڵەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بەشداری بەشێک لە نوێنەرانی ناوەند و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی کۆڤان ئامێدی، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەر و سکرتێری کۆنفدراسیۆن بوو، کە تێیدا وێڕای یەکتر ناسین و باسکردن لە تێکڕای کاروچالاکییەکان و ئەجێندا و پلانەکانیان لەلایەن ناوەند و کۆمەڵە و رێکخراوەکان، بەگشتی باس لەسەر چۆنییەتی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و بەردەوام پێکەوە ئەنجام بدەن، بەتایبەت رێکخراوەکانی دەرەوەی ناوەندەکان، کە سەر بە کۆنفدراسیۆنن پێکەوە هەماهەنگیان هەبێت، ئەوەش لە چوارچێوەی کاروبەرنامەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی رێکبخرێن.

جێی باسە، کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و لەسەر چۆنیەتی کاری پێکەوەیی لە چوارچێوەی بەرنامە و پلانەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ داهاتوو کار بکەن.

___

ناوەندی لەندەن بەشدارییان لەکۆڕبەندێکی تایبەت کرد

Harmn

چین :لە 24کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە 20هەزار توشبووانی کۆرۆنا تۆمار کراوە

Harmn

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هیچ لە بارودۆخ ناگۆڕێت

KDC