KDC

ماڵباتی کۆچکردو حەیدەر بیبۆ قاسم سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

لە دوای گەیشتنەوەی تەرمی کۆچکردوو حەیدەر بیبۆ لە وڵاتی یۆنان بۆ هەرێمی كوردستان، لەبەرامبەر هاوكاریكردن لە ناردن و گەیاندنەوەی تەرمی رۆڵە گەنجەکەیان، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی ناوەندی رەوەندی كوردستانی دەکەن.

بنەماڵەی خوالێخوشبوو (حەیدەر بیبۆ قاسم)، لە پەیامێكدا سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی و ناوەندی رەوەندی كوردستانی و، مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، كە رۆڵیان هەبووە لە هاوكاریكردنی گەیاندنی تەرمی كورەكەیان دەکەن.

شایەنی باسە، بەم دوایە (حەیدەر بیبۆ قاسم)، كە خەڵكی گوندی دۆغاتای قەزای شێخانە، لە وڵاتی یۆنان كۆچبەربوو، بەهۆی نەخۆشییەوە لەڕێگای ئەلکساندەرپولی باشووری یۆنان گیانی لەدەستدا و، تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمی کۆچکردوو، لەسەر ئەرکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو.

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد-کەنەدا کرد

nusar1

بزانە لە ماوی دوو هەفتەدا چەند خێزانی شنگال ئاوارە بوونەتەوە

KDC

تاڵیبان خۆپیشاندان قەدەغە دەکات

KDC