KDC

نەرویج: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سمیناری پارتی ئێس ڤێ بەشداری کرد

ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لە سمیناری حیزبی سۆسیالیستی چەپی نەرویج ئێس.ڤێ بەشداری کرد

ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی ١٠/٩/٢٠٢٢ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، سمیناریکی گرینگی زانستی کە لە چەندین پانێڵی جۆراجۆر بۆ کادیرانی ڕێبەرایەتی حیزبی سۆسیالیستی چەپی نەرویج/ ئێس. ڤێ بەڕیوەچوو، تێیدا مەسعود ناسری وبەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-نەرویج بەشداربوو.

لەو سمینارەدا مەسعود ناسری چاوی بە چەندین کەسایەتی و سیاسەتوانی نەرویجی و ئەو حیزبە کەوت، ئەوەش بەمەبستی ئەوەی لە داهاتووی نزیکدا، شاندی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی، لەلایەن گرووپی پەرلەمانی ئەو حیزبەوە بانگهێشت بکرێت و، سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بکەن.

شیاوی ئاماژەیە، ئەم کەسایەتیە گرینگانە، کە نوێنەری ناوەندی ڕەوندی کوردستان چاوی پێیانکەوت بریتین لە:
١- توورگایر کانگ فیلکسنێس، ئەندامی پەرلەمانی نەرویج و جێگری سەرۆکی ئەو حیزبە.
٢- بالدر ئالور ئولافسێن، ڕێبەری پێشووی ڕێکخراوی لاوان و بەرپرسی ئێستای گرووپی پەرلەمانی حیزب لە پەرلەمانی هەرێمی گرینگی ڤیکن.
٣- هایتەم ئەلنووش، بەرپرسی یەکەمی حیزب لە هەرێمی ڤیکن
٤- خاتوو لێنە هانس هویس، سیاسەتوان و دۆستی لە مێژینەی کورد.

پێویستە بگوترێ حیزبی سۆسیالیستی چەپی نەرویج ئێس.ڤێ، دۆستی کوردە و بە فەرمی لە پەیڕەوپڕۆگرامی ئەو حیزبەدا، زومی پشتیوانی کردن لە دۆزی ڕەوای کورد لە هەر چوارپارچەدا هاتووە.

___

ڕووسیا جێگیری باڵوێزی ئەمەریکای لە مۆسکۆ دەرکرد

nusar1

داوایەکی مرۆییانە لە کۆمەڵگای کوردی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤێک

KDC

سویسرا: ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانیی بەشداریی وۆرکشۆپێکیان لەسەر پەیماننامەی لۆزان کرد

nusar1