KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا لەگەڵ کۆمەڵەی کوردی کۆبوونەوە 

دوێنێ ٢٠٢٢/٩/١٢ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ کاراکردنەوەی کۆمەڵەی کوردی ئەنجامدا، ئەوەش بەمەبەستی ئەنجامدانی کاروچالاکی هاوبەش.

فەخرەدین گەرمیانی، نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئوسترالیا لە کۆبوونەوەکە، باسی لە چۆنێتی کاروچالاکی و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، هاوکات ھەماھەنگی و پاڵپشتی ناوەندیشیان بۆ کۆمەڵەکە ڕاگەیاند.

جێی باسە، بۆ کارکردنی ھاوبەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و، خزمەتی ڕەوەندی کوردی بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە و، دوور لە کاری حیزبایەتی و ئاینیی، تەنیا بۆ خزمەتی کورد و کوردستان پێکەوە کار بکرێت.

___

سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری ئەنجومەنێکی سیاسی بۆ ئەوروپا دەکات

Harmn

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا

Harmn

ناوەندی سویسرا بەشدارییان لە شازدەیەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

Harmn