KDC

وێبینارێکی تایبەت


ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ، وێبینارێکی تایبەت لەسەر ماڵباتی بەدرخانیەکان و پیتی لاتینی ساز کرد به بەشداری :
توێژەر و ڕەخنەگر : مامۆستا حەیدەر عومەر .
لەم وێبینارەدا بەڕێز حەیدەر عومەر زۆر بەوردی باسی لەسەر سەرەتای سەرھەڵدانی بیرۆکەی نوسینی کوردی بە پیتی لاتینی ، و بەراوردێکی ئەکادیمیانە بۆ جیاوازی لە نێوان پیتی عەرەبی و پیتی لاتینی و ئەوەشی ڕوونکردەوە کە کورد پێش تورکەکان بیرۆکەی ئەلفابێتا لاتینی ھەبووە و کاری پێکردووە .
لەگەڵ مێژوویەکی کورتی ماڵباتا بەردخانیان و کاریگەری ئەوان لەسەر زمانی کوردی و ئەدەبیاتی کوردی و پیتی لاتینی .
دواتر ئامادەبوان بە پرسیارو سەرنجەکانیان و وەڵامەکانی مامۆستا حەیدەر ، ھێندەی تر وێبینارەکەیان دەوڵەمەند ترکرد .

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا ،سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بێرن دەکات

Harmn

نزیکەی 500 کۆچبەر لە تونێلێکی تەسکی باکووری پاریس دەگوێزرێنەوە 

KDC

ئاگاداریێك لە كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانییەوە

KDC