KDC

ئەڵمانیا : ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئاخن پاڵپشتی مانگرتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن


شۆڕشی ژنانی ئێران کەلەدوای کوشتنی کچە کوردی شاری سەقزی کوردستانی ڕۆژهەڵات ژینا ئەمینی 22ساڵ بەرپابووە ،ڕق و تورەیی دژی ستەم و بەناحەق کوشتنی لاوان و گەنجان هەر جار بەبیانوویەک سنورەکانی بەزاندووە ،خۆپیشاندان شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و دواتر پەرەی سەند بۆ شارەکانی تری ئێران کەلە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندانەکان ئافرەتان دەروی کاریگەریان هەبووە لەو ڕوانگەیەوە بە شۆرشی ئازادی ژنان ناسراوە


هاودەنگی و پاڵپشتی بەرامبەرقوربانیانی ڕۆڵەکانیان لە ڕۆژهاڵاتی کوردستان و ئێران لە شاری ئاخن ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری مانگرتووان دەکەن ،کەوەک ناڕەزایەتی بەرامبەر کارە سەرکوتکارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و گرتنی هاوڵاتیان و چالاکوان لە شارەکانی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان ئێران بەرپابووە

جێی ئاماژەیە گڕکانی تووڕەیی خەڵکی ئێران دوای کوشتنی خانمە گەنجەکەی کورد ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی بەناو ڕەوشت خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان لە سەرتاسەری دنیا بڵاوبووەوە و پشتگیری شۆڕشی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران ستەمدیدە، لەژێر دروشمی شەهیدە زیندووەکان سیمبولی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

___

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هیچ لە بارودۆخ ناگۆڕێت

KDC

کۆمسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵی کارئاسانی بۆ کۆچبەرانی یاسایی دەکات

Harmn

چەندین رۆژە دارستانەکانی مەریوان ئاگرییان تێبەربوون، کەچی ئێران ئاگری تورکیا دەکوژێنێتەوە

KDC