KDC

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نێدەرلەند کۆڕێکیان سازکرد

رۆژی شەممە، رێککەوتی ٨-١٠-٢٠٢٢ لە شاری هوسێنی وڵاتی هۆڵەندا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا و، کۆمەڵەی دۆستاێەتی کورد و هۆڵەندی، کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ پۆلێ لە شەهیدانی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستانیان، بەڕێوەبرد.

کۆڕەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ بە سروودی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب) و، هاوکات سروودی (ئەی شەهیدان) دەستی پێکرد، دواتر خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و، چەند پەیڤێکیش لەلایەن ئامادەبووان پێشکەش کرا.

بۆ ڕازاندنەوەی کوڕەکە، هونەرمەندانی کورد (هۆزان برادەر) چەند سروودێکی پێشکەش کرد، وە شاعیری گەورەی کورد مامۆستا (لەتیف عومەر)، بە چەندین شعر و پەخشانێک وەک ڕێزلێنان لەو شەهیدانە و، شەهیدانی کوردستان پێشکەش کرد.

___

دەستگیرکردنی لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داواکاری لە حیزبە کوردستانییەکان هەیە

KDC

کۆمەڵەی G7داوای پۆتین پارەی گازەکەی بەڕۆبل رەتدەکەنەوە

Harmn