KDC

میونشن: ڕەوەندی کوردستانیان بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

ڕەوەندی کوردستانیان لە شاری میونشن بەشداری گردبوونەوەی پشگیری خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن

ڕۆژی یەک شەممە لە شاری میونشن کوردستانیان بەشداری گردبوونەوەیەکی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد ،خاتوو ڤانیسا ڕەشید کە ئەندامی کۆمیتەی گشتی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامی شارەوانی میونشنە لەسەر لیستی پارتی سەوزی ئەڵمانی بە زمانی ئەڵمانی وتەیەکی پێشکەش کرد ،کە جەختی لە پشگیری خۆپیشاندانەکانی کردەوە و وەک کچە کوردێک پشگیری ناڕەزاییەتیەکانی خەباتی ئازادی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردو و هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دەربڕی و ڕایگەیاند ژینا یەکەم ژن و دواین ژن نییە کە لە پێناو ئازادی گیان دەبەخشێت

لە کۆتایی کوردستانیان بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان شانبەشانی گەلانی ئێران پشتگیری خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێرانیان کرد بەدەنگی بەرز دەنگی ژن ،ژیان ئازادیان دوتەوە

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هەوڵدان بۆ پەرتەوازەکردنی کوردستانیان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

nusar1

شۆڕشی ئیبڕاهیم خانی دەلۆ

KDC
KDC

FREE
VIEW