KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -لەندەن سەردانی هیوا گەیلانی دەکەن

بەرپرسی لیژنەی ئافرەتانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، ئەندامێکی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی سەردانی هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢١/١١/٢٠٢٢ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، هەریەکە لە خاتو کلارا و ئیردیس ئەحمەد عەلی، سەردانی هیوا گەیلانیان کرد و، بەبۆنەی دەرچونیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست.

جێی باسە، لای خۆشییەوە، ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی.

___

بیست ساڵ لەمەوبەرو لە (11) ی سێپتەمبەردا

KDC

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC

بەڤیدیۆ: پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەران وبەشداربووانی کۆنفرانس لۆزان

Harmn