KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆرێکی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەبانگهێشتی تایبەتی لقی هەولێری یەکێتی نوسەرانی کورد بەشداری کۆڕی نوسەر و ڕۆشنبیر کورد مامۆستا حەمەکەریم هەورامی دەکات

ڕۆژی پێنج شەممە موزەفەر ئەحمەد نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بە شداری کۆرێکی هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هولێری کرد

لە دیدارە ئەدەبییە دا کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و نوسەران و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەبوون ،حەمەکەریم هەورامی بە وردی و زانستایانە باسی لە ماناکانی پەروەردەو فێکردنی زانستی کرد ،و شیکاری بۆ خاڵە لاوازەکان و دەستنیشانکردنی بنمایی دروستی پەروەردەیی و فێرکردنی زانستییانە شیکردەوە

لە کۆتایی کۆرەکەشدا دوو پەرتوکی نوێی چاپکراوی خۆی کردە دیاری بۆ ئامادەبوان

س،ح

___

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لینز هەڵبژێردرا

nusar1

لیندی لەسەر قەیرانی پەنابەرانی سنووری بیلاروس: هێرشێکی تێکەڵە

KDC

ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڤێنا دەکەن

nusar1