KDC

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ساندیێگۆ کۆبووەوە

 
جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ساندیێگۆ ئەمەریکا  کۆبووەوە، کە تێیدا چەندین پرس تاوتوێکران.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە شاری ساندیاگۆی ئەمەریکا، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ساندیێگۆ ئەمەریکا کۆبووەوە و، تێیدا بە درێژی باس لە کار  و ئەرک و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و بنەماکانی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان کرا.
جێی باسە، دواتر ئەندامانی بەشداربوو، لەسەر کۆمەڵێ پرسی تایبەت بە ناوەند و کۆنفدراسیۆن، بیروبۆچوونی خۆیان نیشاندا و چەندین پرسیار کران، پاشان وەڵامی پێویست درانەوە.

___

نێچیرڤان بارزانی :بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق قابیلی جێبەجێکردن نابێت

nusar1

ئەڵمانیا دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی هێزی کاردانەوەی خێرای ئەورووپا دەکات

KDC

بۆچوونی سەلام کوردە لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC