KDC

هەولێر : نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆڕی هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕی هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر دەکات

ڕۆژی پێنج شەممە موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیون و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بەشداری کۆری هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولیری کرد .

کۆری ئەم هەفتەیەی یەکێتی نوسەرانی کورد تایبەت بەناساندنی دیوانی خەزان بوو ، کە لەلایەن (نیاز مەستی و هانا کاکی هیرانی )نوسین و ئامادەوڕاڤەی بۆ کرابوو ،دواتر لایەن ئامادەبوانەوەگفتوگۆیەکی کراوە لەسەر کۆی بابەتەکە هاتە ئاراوە ،لەکۆتایی کۆڕەکە پەرتوکی دیوانی خەزان بەدیاری بەسەر ئامادەبوان دابەشکرا

جێی ئاماژەیە دیوانی خەزان پوختەیەکی مێژووی بنەماڵەی شێخانی کاکی هیرانی ژیان وشیعرەکانی شێخ جونەیدی صافی هیرانی لەخۆگرتووە ،کەلە دوتوێی پەرتوکێکدا بڵاوکراوەتەوە

س،ح

___

4 هەزار پەنابەر لە کامپەکانی یۆنانەوە گوێزرانەوە بۆ ئەوروپا

KDC

پاپای ڤاتیکان 100,000 یۆرۆ دەبەخشێتە ئەو کۆچبەرانەی کە لە نێوان سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندان

KDC

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن دەستەی نوێی ناوەندی یۆنان هەڵبژێردران

Harmn