KDC

ناوچەیەکی پیشەسازی هاوبەش لە نێوان هەرێم و ئێران دەکرێتەوە

جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی ئیدارەی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە، شارۆچکەیەکی پیشەسازی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی لەسەر زاری خالید جەعفەری جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەکانی ئیدارەی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە،  لە کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووری سنووری باشماخ باس لە کرانەوەی شارۆچکەیەکی پیشەسازی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ بەرز کردنەوەی هاوکارییە ئابووری و پیشەییەکان کراوە.

ناوبراو وتووشیەتی،  ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان بەهۆی شوێنگەی لەباری ئابووری و جوگرافیاییەوە یەکێک لە بەتواناترین ناوچە ئابوورییەکانی ئێران دێتە ئەژمار .

ئەوەشی وتووە، پەسەندکرانی ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان لە ئەنجومەنی باڵای ئازادی وڵات هەواڵێکی خۆش بۆ خێرا کردنەوەی گەشەی سەقامگیری پارێزگاکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە بەشێک لە مەرزەکانی دیکە ناوچەى هاوبەشی بازرگانی ئێران و هەرێم بوونی هەیە و لەڕووی ئابورییەوە  سودی بۆ هەردوولا هەیە.

___

کچێکی تووندڕەو لە بەریتانیا بە تەور هەوڵی سەربڕینی سەرتاشێکی کورد دەدات

Karzan

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

Harmn

ئەمڕۆ عێراق یارییەکی چارەنووسساز بەرامبەر ئێران ئەنجامدەدات

KDC