KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەوڵی بەدەستە خوشک کردنی هەولێر و ناشڤێڵ دەدات

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، جارێکی دیکە چاوی بە راوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق کەوت.

رەحیم ڕەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لە دیدارێکیدا لەگەڵ گریگۆری سولیڤان، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، گرینگی و بایەخی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکایان تاوتوێ کرد، هەروەها باس لەسەر ئازادی ئایین و پێکهاتەکان لە کوردستان کرا، لەمبارەوە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە، ستایشی کولتووری پێکەوەژیانی لە کوردستان کرد و، هەولێری بە نموونەی سەرکەوتووی پێکەوەژیان و سەقامگیر ناوبرد.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پڕۆسەی دەستە خوشکی نێوان هەولێر و ناشڤیڵ بە وردی قسەی لەسەر کرا و، بایەخ و دەستکەوتی دوو لایەنەی وەک، ئابووری، بازرگانی، کولتووری، پەروەردە و گەشتیاری شیکرانەوە.

بڕیارە لە مانگی ٥ی ئەمساڵدا، شاندێکی فەرمیی شاری ناشڤیڵ سەردانی هەولێر بکەن و، نوێنەری کۆنفدراسیۆن بە فەرمیی بانگهێشتکراوە.

جێی باسە، وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە، بڕیاریاندا کە پێکەوە لە پێناو گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و کوردستان تێبکۆشن.

___

لە کوردستان خەڵات پێشکەش بە ژان دۆست کرا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا بەبۆنەی سەرکەوتنیان خەڵاتی یانەیەکی ناوەندەکەیان دەکەن

KDC

بەریتانیا بەمەرج ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکات

KDC
KDC

FREE
VIEW