KDC

فەڕەنسا سنووردارکردن و ڕێوشوێنی دژە بە کۆڤید-19 لەسەر گەشتیاران توند دەکات

ژان کاستکس سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ڕۆژی شەممە گوتی وڵاتەکەی ڕێوشوێنی توند لەسەر گەشتیارانی لە هەندێک وڵات توند دەکات ، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو زیادبوونە لە توشبوون بە کوڤید – 19 دا ببنەوە .

لە ڕۆژی یەکشەممەوە بڕیارەکان دەست پێدەکەن و دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە ، ئەوانەی لە بەریتانیا ، ئیسپانیا ، پورتوگال ، قوبرس ، هۆڵەندا و یۆنان کە کوتانیان بۆ نەکراوە ، پێویستە تێستی کۆڤید – 19 یان پێبێت زیاتر لە 24 کاتژمێر پێش ئەوەی بۆ فەرەنسا بێن .

ئەو گەشتیارانەی کە لە هەر وڵاتێکەوە بە تەواوی کوتراون دەتوانن بێ تاقیکردنەوە بچنە ناو فەرەنساوە
ڕۆژی هەینی حکومەتی بەریتانیا پاشگەز بووەوە لە پلانەکانی کردنەوەی گەشتی فەڕەنسادا ، بەهۆی نیگەرانی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا

سەرچاوە : ڕۆیتەرز

___

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێنشينى ئه‌بو زه‌بى كۆبوونه

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆم وێبینارێکی لەسەر فیلم و سەربەخۆیی سازکرد

Harmn

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید لە مزگەوتەکان توڕەیە و یاساکان توندتر دەکەن 

KDC