KDC

هاکەرێک کارتی بانکی مردووەکانی دز لە داڕمانی بینایەک لە فلۆریدا

دەسەڵاتدارانی شاری سێرفساید لە فلۆریدا رایانگەیاند : دەستتێوەرێکی نەناسراو زانیاری کەسی ئەو کەسانەی دزیوە کە لە بەرەبەیانی 24ی حوزەیراندا بەهۆی داڕووخانی بینایەک لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە .

شارلس بورکیت سەرۆکی شارەوانی ی سێرفساید لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی WPLG ڕۆژی هەینی گوتی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی پۆلیس دەکات تا بتوانێت تاوانبارەکە دەستگیر بکات .

سەرۆکی شارەوانی وتی : کەسوکاری قوربانیانی ڕووخانی بیناکە دەبێت کارتی بانکی بۆ مردووەکان ڕابگرن . سەرۆکی شارەوانی ڕوونیکردەوە ، کەسوکاری قوربانییەکانی ئاگادارکردوەتەوە .

چارلز بورکیت جەختی کردەوە کە گەیشتنی هاکەر بۆ زانیاری کەسی دەربارەی مردووەکان دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ دەستگەیشتن بە حسابە دارایەکانیان .

___

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە

KDC

ناتۆ داوای یەکڕیزو چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

Harmn

ئێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

Harmn