KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانیان کرد

لەچوارچێوەی سەردانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ هەرێمی کوردستان ،شاندی ناوبراو سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی دەزگای ناوبراو پێشوازی کران

شاندێکی کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی رەحیم رەشیدی، نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە ئەمریکاو کەنەدا، سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانیان لە هەولێر کرد،و شاندی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆن لە لایەن موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگاکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرنگی کارو چالاکیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆکردنەوەی یارمەتی و پشتیوانی بۆ کوردستانیان و هەروەها چڕکردنەوەی هەستی هاوکاری و پەرپێدان بە کاری مرۆیی و خێرخوازی بە چڕی ئاڵوگۆری بیرورایان کردو چەند پرۆژەو بڕیاریان پێکەوە تاوتوێ کرد.
هەروەها دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی باشتری نێوانیان بۆ چالاكییە خێرخوازییەکان و کاری مرۆیی لە داهاتوودا، پێداگرییان کردەوەو بە پێویستیان زانی کە دیدارو کۆبوونەوەکان بە بەردەوامی درێژەیان هەبێ.

___

یۆنان نیازی خۆی ڕاگەیاند کە زیاتر هاوکاری تورکیا بکات لەسەر پرسی کۆچکردن

KDC

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی میونشن دەکات

nusar1

ناوەندەکانی سویسرا بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی کوردستان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW