KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بارەگای پەیوەندییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد

لەدرێژەی دیدار و سەردانەکانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هەولێر ،شاندی ناوبرا سەردانی بارەگای پەیوەندییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد ،و لەلایەن بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی پێشوازیکران

شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، سەردانی بارەگای پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە هەولێر کرد،و لە لایەن جەعفەر ئەمینکی بەرپرسی گشتی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا، باسێکی چروپڕ لەسەر رەوندی کوردستانی و پێویستی کاری لۆبیگەری و زیاد کردنی دۆست بۆ کوردستان قسەیان لە بارەوە کرا.
بەپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی کاری کۆنفدراسیۆن هاوکات لەسەر پشتیوانی لە کارو جالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی پێداگری کردەوە.
هەروەها هەر دوو لا هاوڕا بوون ، کە دیدارو چاوپێکەوتنەکان بۆ ئاڵوگۆری بیروڕا لە پێناو خزمەت کردن بە دۆزی رەوای کوردستان بەردەوامیان هەبێت

___

رزگار شێخ عەلی: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چەترێکە بۆ سەرجەم کوردانی پارچەکان

KDC

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنا دامەزرا

Harmn

وێڕای نەبوونی بەڵگە سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەر هونەرمەد هۆزا جانێ درا

KDC