KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد

لەچوارچێوەی دیدار و سەردانەکانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ،شاندی ناوبراو سەردانی بارەگایی مەکتبەبی سیاسی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد و لەلایەن سکرتێری پارتی ناوبراو بەگەرمی پێشوازی کران

شاندێکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی رەنجەدەرانی کوردستانی لە هەولێر کرد،و لە لایەن باپیر کامەلا سکرتێری پارتی ناوبراو ، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەو دیدارەدا، باسێکی چروپڕ لەسەر ڕەوندی کوردستانی و پێویستی کاری لۆبیگەری و زیاد کردنی دۆست بۆ کوردستان قسەیان لە بارەوە کرا.
سکرتێری پارتی ڕەنجەرانی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی کاری کۆنفدراسیۆن هاوکات لەسەر پشتیوانی پارتەکەی لە کارو جالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی پێداگری کردەوە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا هەر دوو لا هاوڕابوون کە چاوپێکەوتنەکان بۆ ئاڵوگۆری بیروڕا لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی رەوای کوردستان بەردەوام بن.

___

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئەسەد چەندین کەس دەبنە قوربانی

KDC

دۆستێكی نزیكی ترەمپ نوێنەرێکی کۆنفیدراسیۆن بە هاوڕێی نزیك ناو دەبا

Harmn

بەریتانیا: وێڕای بەشداری ناوەندی بێرمینگهام لە دیداری فیلم خەڵاتیش درایە بەرپرسی ناوەندەکە

Harmn