KDC

هۆڵەندا: ڕەوەندی کوردستانی جەژنی نەورۆزیان بەرزڕاگرت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا بەهاوکاری چەند کۆمەڵ و ڕێکخراوی کوردی هۆڵەندی لە شاری ئارن هێم مەڕاسمێکیان بە بۆنەوە جەژنی نەورۆزوە ڕێکخست

رۆژی دووشەممە ٢٩ ی رەشەمەی ٢٧٢٣ ی کوردی کە بەرامبەرە بە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ زاینی ، لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە لە مەیدانی راین هال ئۆلیمپاوس لە شاری ئارن هێم بە ئامادەبوونی کوردستانیان بە جل و بەرگی کوردییەوە ئامادەی مەراسیمەکە بوون .
دەستپێک بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بە مارشی نەتەوەیی ،و خولەکێک بیدەنگی نوێنرا

پاشان لەگەل نمە بارانی بەهاریدا ، بە چوار مەشخەڵ ئاگرییان گەیاندە نێوەندی مەیدانەکە بۆ هەڵگیرساندنی بڵیسەی ئاگری نەورۆزی و بە گۆرانی ئەمڕۆژی سالی تازەیە ئاهەنگ دەستیپێکرد .
دوو وتار لە لەلایەن ریکخەرانی ئەم مەراسیمە شکۆدارەوە کە لە لایەن
ناوەندی رەوەندی کوردستانی / هۆڵەندا
کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نەیدەرلاند K.N.V
ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپیدانی مرۆیی CHAPK
کۆمەڵەی کۆچکا KOC-KAK
کۆمەڵەی برایەتی ، کۆمەڵەی هێڤی
کۆمەڵەی ئازادی
ریکخرابوو ، بە هەردوو شیوە زاری سۆرانی و کرمانجی خوێندرایەوە ، پاشان گۆڤەند و شایی لە لایەن کوردستانییانەوە دەستی پێکرد تا درەنگی شەو بەردەوامی هەبوو .

___

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهام دامەزرا

Harmn

دوای مانگێک لە دەستگیرکردنی ئیتلاعات هونەرمەندێکی کورد ئازاد دەکات

Harmn

شفا بارزانی داوا لە دایکانی کورد دەکات ببنە قەڵغانی پاراستنی زمانی کوردی لە دیاسپۆرا

Karzan