KDC

ئەڵمانیا:ڕەوەندی کوردستانی لە شاری نۆیرنبێرگ یادی جەژنی نەورۆزیان کردەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری نۆیرنبێرگ بەهاوکاری و هەماهەنگی لایەنە کوردستانییەکان یادی جەژنی نەورۆزیان کردەوە

کوردوستانیانی شاری نۆیرنبێرگی ئاڵمانیا بە هاوکاری و هەماهەنگی ناوەند و هەموو لایەن و کەسایەتییە بەڕێزەکانی شاری نۆیرنبێرگ یادی ڕۆژی نەتەوەییی نەورۆزیان بەرزڕاگرت

مەڕاسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لە گەڵ مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و دواتر وتاری لایەنەکان خوێندرایەوە و مەشخەڵی ئاگری نەورۆزیان کردەوە

جێیی باسە کوردستانیان بەلەبەرکردنی جلی کوردی ،بە هەڵپەرکێ و گۆرانی مەڕاسیمەکەیان ڕازاوەتر کرد تا درەنگانێکی ئێوارە درێژەی هەبوو

___

پۆلیسی سوید :تۆڕە تاوانبارەکان لە ستۆکهۆڵم زیادی کردووە

Harmn

بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندن لەگەڵ ناوەندی برۆکسل کۆبووەوە

Harmn

کوژانەوەی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی هونەری شێوەکاری کوردی ، گارا ڕەسول ( ١٩٥٥ .. ٢٠٢٣)

Harmn