KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا بەشداری ڕێپێوانی یەکی ئایار دەکەن

ڕەوەندی کوردستانیانی نەمسا کەپێک هاتبون لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان و کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی هۆڵندی بەشدارییان لەڕێپێوانی یەکی ئایاردا کرد ،کە ساڵانە لەلایەن لەلایەن پارتی سۆشیالیستی نەمسا SPÖ ڕێکدەخرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی 01.05.2023 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە بەشداریان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی کرێکاران کرد ،کە ساڵانە لەلایەن پارتی سۆشیالستی نەمسا لە شاری ڤێنای پایتەخت بەڕێوەدەچێت

هەرلە پەراوێزی رێپێوانی ڕۆژی کرێکاران لە ڤێنا سەرۆکی پەرلەمانی ڤیێنا بەڕێز ئیرنست ڤولەر (Ernst Woller) بەخێرھاتنی هەڤاڵان ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا، تەها حوسێن بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەمسا و ئەفشار ئەقدەسی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و هۆلەندی کرد.

جێیباسە ڕۆژی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانە و لەم ڕۆژدا لەسەر تاسەری جیهان بە شێوازی جیاجیا لەلایەن پارت و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان یاد دەکرێتەوە .

س،ح

___

پۆڵەندا مانگانە 250 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی ئۆکرانی 

KDC

ناوەندی برۆکسل پێشوازییان لە چەندین کۆمەڵە و ناوەند کوردستانی کرد.

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یولانی دانیمارک ئاهەنگی نەورۆزیان ئەنجام دا 

KDC