KDC

ئیتالیا 28 ھەزار یۆرۆ بەوکەسانە دەدات لە کالابریا نیشتەجێ بن

بە مەرج 28 هەزار یۆرۆ بۆ ئەو کەسانە دەدات ، لە گوندەکانی هەرێمی کالابریا لە باشووری ئیتالیا ژیانی بەردەوام بۆ خۆیان دابین دەکەن و بۆ ھەتاھەتایە لە وێ نیشتەجێ دەبن .

هەرێمی کالابریا لە باشوری ئیتالیا پلانی هەیە تا 28 هەزار یورۆ دابین بکات بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەیی ئەوەیان ھەیە ژیان لە گوندە کۆنەکانی ئەو ھەرێمە بکەن ، بەپێی سەرچاوەکان ژمارەی دانیشتوانی ئەو گوندانە ڕوو لە کەمبوونەوە دەکەن .

بەپێی ڕاگەیاندنەکان، بۆ ڕاکێشانی دانیشتوانی نوێ، لەو گوندانە، کە تێکڕا ژمارەی دانیشتوانیان دوو هەزار کەس دەبێت، هاوکاری دارایی پێشکەش بە تازەهاتووەکان بکەن ، کە دەیانەوێت لەوێ بژین .

بەڵام ئەو بڕە پارەیە ھەروا بەبێ بەرامبەر دابەش ناکرێت، بۆیە ئەوانەی دەیانەوێ ئەو کارەبکەن دەبێت پابەند بن بە مەرجەکان ، ئەنجامدانی کارێکی بازرگای سەربەخۆ یان وەرگرتنی کارێکی دیاریکراو کە پێویست بێت لەلایەن گوندەکەوە، جگە لەوەش پێویستە تازەهاتووەکان تەمەنیان لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا لە پەسەندکردنی داواکاریەکە جێگیر بن بۆ ئەوەی ئەو مۆڵەتی مانەوە و ھاوکاریە پێویستەکان وەربگرن .

ئەو یارمەتیەش بە مانگانە دەدرێت بە ماوەی سێ ساڵ یان بە یەکجار بۆ دامەزراندنی کارێکی بازرگانی نوێ وەک چێشتخانە ، دوکان ، هۆتێل یان ھەر پڕۆژەیەکی تر .

ئامانج لەوە بوژاندنەوەی ئابووری ناوخۆیی و دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێیە بۆ نێو کۆمەڵگا بچووکەکان لەو ھەرێمە .

گیانلوکا گالۆ، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێم، وتی :”ئێمە دەمانەوێت داواکاری کار لەگەڵ دابینکردنی پێداویستیدا بگونجێت، بۆیە داوامان لە گوندەکان کرد پێمان بڵێن چ جۆرە کارێکی فڕۆفیشناڵیان پێویستە و لەچ بوارێکدا پڕۆزە بازرگانیەکان گرنگ و پێویستن “

لە ئێستادا زیاتر لە 75٪ ی شارەکانی شاری کالابریا ژمارەی دانیشتوانیان لە 5 هەزار کەمترە، ئەوەش ترسی دروستکردوە کە هەندێک لەو گوندانە لە ماوەی چەند ساڵی داھاتوو لەناوبچن و بونیان نەمێنێ .

سەرچاوە : میدیاکانی ئیتالیا

___

دەستەی دەستپاکی هەرێم: ئەمساڵ چەندین دۆسییەی گەندەڵی تۆمار کراون

KDC

ناوەندی سوید بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان پانێڵێک ساز دەکات

nusar1

بۆ یەکەمجار سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێ، لەگەڵ پێشمەرگە شانە نووستووەكانی داعش لە نێو دەبەین

KDC
KDC

FREE
VIEW