KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێگا چارەی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا دەست نیشان

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی “تێدرۆس ئەدھانۆم گیبریسۆس ” وتی : ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکە لە ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنادا ، کوتانی لە 70% ی دانیشتوانی ھەر وڵاتێک تا سێپتەمبەری 2022 دەبێت .

ھەروەھا وتی : “هیچ ڤاکسینێک نییە دژی دابەزینی تواناکانی بەرگری لەش HIV و نەخۆشی زەھایمەی ، لەگەڵ لیستێکی زۆر نەخۆشییەکانی دی ، بەڵام بۆ نەخۆشی کۆڤید هەموو شتێک جیاواز دەردەکەوێت . ئەم پەتایە ئەکرێت بخرێتە لەژێر کۆنترۆڵەوە “

جەختی کردەوە کە هەموو شتێکی پێویست بۆ ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤ لە بەردەستدایە . ئەو وتی : ” ئامانجی ئێمە ئەوەیە تا مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو 70 ٪ ی دانیشتووانی هەر وڵاتێک کوترابێت . ئامانجمان ئەوەیە کە بگەین بەئاستی چاکبونەوەێکی جیهانی .

دەتوانین خاڵی کۆتایی ئەم پەتایە دابنێین ، بۆ گەیشتن بە ئامانجی کوتانی 70 ٪ ی دانیشتوان تا مانگی نۆ پێویستمان بە 11 ملیار دەرمانی ڤاکسین دەبێت ” .

بۆ گەیشتن بەو کارە ” دەبێت ڕێوشوێنە بەپەلەکان جێبەجێ بکرێت . بەڵام ئێستا قەیرانێکی بێ وێنە هەیە و پێویستی بە ڕێوشوێنێکی بە پەلە هەیە”

___

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پەرلەمانی بەریتانیا دەکات

Harmn

یانەی کوردانی بەریتانیا کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێ هێنا

Harmn

51 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا بوونە قوربانی

Karzan