KDC

ناوەندی بازل چەند پرسێکی ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێ دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بازلی سویسرا، هێڵی گشتی کار و چالاکییەکان و کارنامەی کاریان تاوتوێکرد.

ڕۆژی یەکشەممە، 2023.06.25 بە سەرپەرشتی سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، بە ئامادەبوونی دەستەی ناوەندەکە، کە پێکهاتبوون لە فەیزییە پەرێشان سکرتێری ناوەند و، شۆڕش ئۆردۆگان بەرپرسی پەیوەندییەکان و، ئەحمەد تەیموری، بە مەبستی دانانی هێڵی گشتی کاری ناوەندەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هێڵی گشتی کار و چالاکییەکان و کارنامەی کاریان پەسەند کرد، کە تێیدا چەند لیژنەیەک بۆ کاراکردنی کارەکان پێکهات و، چەند بڕیارێکی پێوست لە بارەی جەژن و بۆنەکان، بەرنامەڕێژییان بۆ کرا.

لە کۆتاییدا دەستەی کارگێڕی بڕیاریاندا، هەوڵەکانیان لە بواری ناساندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تایبەت بە هاوکاری و ڕێنماییەکانی فێربوونی زمانی دایک بۆ منداڵان چڕبکەنەوە.

س،ح

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی نووسەر و مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی پیر خدری سلێمان دەکەن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتوو بێریڤان دەکات

Harmn

سیناتۆرێکی ئەمەریکی داوای تیرۆرکردنی پۆتین دەکات

Harmn