KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکیان لە ساڵەوەگەری جینۆسایدی بارزانییەکان بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەتی:

دەقی پەیامەکە:

جینۆسایدی بارزانییەکان، بەشێک بوو لەو کۆمەڵکوژیانەی ڕژێمی بەعس کە دژ بە گەلی کوردستان دەیکردن، وەک بێسەروشوێنکردن، ئەنفال، زیندانیکردن و کیمیابارانکردنی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، ئەمرۆ 40 ساڵ بەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی 8 هەزار بارزانی دا تێپەڕ دەبێ کە تەنیا تاوانیان کوردبوون بوو.

لەم یادە تراژیدیایەدا سەری رێز بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەو تاوانە سامناکە دادەنەوێنین، هاوکات رێزی بێ پایانمان بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان دووپات دەکەینەوە .

ئێمە هیواخوازین سەرجەم کوردستانیان یەک دەنگ و یەکڕیز بن تاکوو جارێکی دیکە بوار نەدرێتە دوژمنانی نەتەوەکەمان تاوانی هاوچەشن دژی گەلەکەمان دووپات بکەنەوە.

نەمری بۆ گیانی پاکی ٨ هەزار بارزانی ئەنفالکراو.

بەرزو بەرێز بێ یادی گشت شەهیدانی کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

2023.07.31

___

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل کۆبووەوە

nusar1

داعش هێرشی کردە سەر باکووری بەغدا

KDC

جەنگی ڕیاڵ و چێلسی لە سانتیاگۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW