KDC

سازمانى لێبوردنى نێونەتەوەیی: کۆمارى ئیسلامى چەکى دژ بە خۆپێشاندەرانى خوزستان بەکار هێناوە

سازمانى لێبوردنى نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا سەرەڕاى ئاماژەکردن بە کوژرانى هەشت کەس لە خۆپێشاندەران، خوازیارى کۆتاییهێنان بە سەرکوتى توندوتیژانەى هاووڵاتییە خۆپێشاندەرەکانى خوزستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى بوو.

ئەم سازمانە پشتبەستوو بە بەڵگەى “دیمەنى مەیدانى”، بڵاوى کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى لە پارێزگتاى خوزستان، بە “چەکوچۆڵى شەڕ و گوللەى ساچمەیی” خۆپێشاندەرانیان سەرکوت کردووە و خوێنى چەندین لاویان ڕشتووە. ڕێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیی لە بەیاننامەکەى خۆیدا ئاماژەى بە چەندین ڕۆژەى ڕاپەڕینى خوزستانییەکان و چەندین شار و شارۆچکەى دیکەى ئێران کردووە و ئاماژەى بە کوژرانى هەشت کەس و دەستبەسەرکردنى سەدان کەس و خستنە زیندانى ئەو دەستبەسەرکراوانەی کردووە کە ئەگەرى هەیە ڕووبەڕووى ڕەفتارى خراپ و ئازار و ئەشکەنجە ببنەوە.

دایانا ئەلتەحاوى، جێگیرى بەڕێوەبەرى ڕۆژهەڵاتى ناڤین و باکورى ئەفریقاى سازمانى لێبوردنى نێونەتەوەیی، ئەم کار و توندوتیژییەى بەرپرسان و بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى بە هەڕەشەیەک بۆ سەر گیانى دەستەبەسەرکراوان و خەڵک و پێشێلکردنى تەواوى پابەندییەکانى کۆمارى ئیسلامى لە پاراستنى گیانى هاووڵاتیان وەسف کرد و مەحکوومى کرد.

لینکى وێنە:
‏https://t.me/avatodaykurdi/45983

‏avatodaykurdi

___

سەرۆکی هەرێم: سوپاسی ئەورووپا دەکەین

KDC

ڕێکخراوە ناحکوومییەکان: گۆڕینی ناوی فەیسبووک هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ئابڕووچوونەکانی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا لەگەڵ کۆمکار و کۆمەڵەی خۆبوون کۆبووەوە

KDC