KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبینارێکی بۆ چیا عەلیار سازکرد

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبینارێکی بۆ چیا عالیار سیاسەتوان و ڕۆژنامەنووس و ئەندامی پارتی لیبڕاڵی سوید لە ژێر ناوی کورد لە دیاسپۆرا و لە فەزای گشتی سیستمی لیبڕاڵدا توانیویەتی ئەزموونی خۆگونجاندن لە گوتار و هەویەتی خۆی دەستەبەر بکات، ساز کرد.

ئێوارەی شەممە، ڕێککەوتی 2023.08.28 بەشی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕاگەیاندنی کوردستانی، وێبنارێکی بۆ چیا عەلیار لەژێر ناونیشانی “لیبڕاڵیزم وەک سیستمێکی سیاسی و ئابووری و بەڕێوەبەری هۆکارە لە پێشکەوتنی وڵاتانی ڕۆژاوادا؟هەروەها کورد لە دیاسپۆڕا و لە فەزای گشتی سیستمی لیبڕاڵدا توانیویەتی ئەزموونی خۆگونجاندن لە گوتار و هەویەتی خۆی دەستەبەر بکات”، ساز کرد، کە لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خاتوو شوعلە رەسوڵ بوو.

چیا عەلیار، لەسەر ڕەوتی مێژووی لیبڕاڵی قسەی کرد و قۆناغ و سەردەمەکانی شیکردەوە، دواتر سەردەمی نوێ و شیکارییەکی وردی لەسەر هەنگاوە پێشکەوتوو و چارەنوسسازی گرێدارو بە سیستەمی نوێی باسکرد.

بەشێکی دیکەی باسەکەی، بریتی بوو لە ئایدیای سیستمی ئەمڕۆی جیهانی لە بازاڕی ئازاد، هاوکات هەنگاوە گەشەسەندووەکانی بە سیستمی لیبڕاڵی بەستەوە، کە بووە هۆی هێنانە ناکەی سیستمی سۆشیال لیبڕاڵ، ئەوەشی وەک هەنگاوێکی تر و بژاردەیەکی مامناوەند لە نێوان ئایدۆلۆژییەکان وێناکرد.

دوابەشی وێنینارەکە بواری بۆ گفتگۆی کراوە و سەرنجەکان لەلایەن ئامادەبووان ڕەخسا، کە بە تێبینی و بۆچوون و پرسیارەکانیان بابەتەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.

س،ح

___

نرخی یاریزانەکان لە 2021 دا

nusar1

بە زرێپۆش سوپای تورکیا منداڵێکی کورد دەکوژن

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عومەر میرانی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW