KDC

شفا بارزانی لەگەڵ کاندیدە کوردەکانی شارەوانییەکانی نەرویج کۆبووەوە

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە یاوەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج و، عەدنان موختار سەرۆکی فێدراسیۆنی کۆمەلە کوردیەکانی ئۆسلۆ. و ئامادەبوونی سەرۆک پارتێکی نەرویجی، لەگەڵ ئەو کوردانەی کاندیدن بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی نەرویج لەسەر پارتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە کۆبووە
شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی دکتۆر نوردەین خۆشناو بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج و، سەرۆک پارتێکی نەرویجی، لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج، لەگەڵ نزیکەی 25 کوردی کاندید بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتی نەرویج کە لەسەر پارتی جیاواز خۆیان کاندید کردووە، کۆبووەوە.


شفا بارزانی داوای لە کاندیدە کوردەکان کرد، کە هەریەکە و لە ئاست خۆیدا ببێتە سەفیرێکی کورد لە شارەوانییەکانیان و پارێزگاریش لە یاساکانی نەرویج بکەن، بە کارەکانیشیان دۆست بۆ کورد زیاد بکەن و رەنگدانەوەی کورد بن وەک گەلێکی پێشکەوتووخواز. جەختیشی لەوە کردەوە، کە کوردەکانی ئەو وڵاتە هەوڵ بدەن هاوڕێ نەرویجییەکانیان هان بدەن دەنگ بە کوردەکان بدەن، ئەوەش لە پێناو سەرخستنیان بۆ شارەوانییەکان.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە کاندیدەکان باسیان لە پڕۆژە و کارەکانی خۆیان کرد، کە ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردندا دەنگی پێویست بە دەست بهێنن، وە جەختیان لەوە کردەوە، کە هەرگیز ناسنامەی کورد بوونیان لە دەست نەدەن.

___

ئەوروپییەک لە وڵاتی کوردان بە کرمانجی کەوتە بازارەوە

nusar1

ئەوروپا: لێکۆڵینەوەی زیاتر و پێشنیاری نوێ لەسەر پەنابەران دەکرێت

nusar1

یۆنان: 57کەس لە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکران

nusar1
KDC

FREE
VIEW