KDC

یەکێتی ژنانی کورد لە سوریا -ڕۆدۆز هاتنە نێو ڕیزی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

یەکێتی ژنانی کورد لە سوریا- ڕۆدۆز، بڕیاریاندا بێنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و درێژە بە خزمەتکردنی گەلی کوردستان بدەن.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رێکخراوی یەکێتی ژنانی کورد لە سوریا-ڕۆدۆز، لەگەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، دواجار بڕیاریان دا بێنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و درێژە بە کار و چالاکییە نەتەوەییەکانیان بدەن.

هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە تا ئێستا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دۆسلدۆرف لە دیالۆگدا بوون لەگەڵ چەندین رێکخراو و کۆمەڵەی کوردستانییەوە و، چەندین کۆبوونەوە و سەردانی ئۆفیسی ناوەند کراوە لە دوسلدۆرف و گفتوگۆ و دانوستاندن بەردەوام هەبووە بۆ ئەوەی بێن و لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن و لەو رێیەوە خزمەت بە دۆزی کورد و کوردستان بکەن.
جێی باسە، رێکخراوی یەکێتی ژنانی کورد لە سوریا- ڕۆدۆز، لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمی دوو کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامداوە و لە دەرئەنجامی ئەو دوو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاریاندا کە خەباتی خۆیان بۆ خزمەت بە ڕەوەندی کوردستانی، لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا درێژە پێبدەن

___

نوێترین یاساکانی ئەڵمانیا بەمشێوەیەن لەمڕۆ بەدواوە

nusar1

سنە: ئافرەتێکی بەتەمەن و کوڕەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون 

KDC

ئیتڵاعات دوو کوردی دیکە دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW