KDC

ناوەندی بێرمینگهام چالاکییەکی بۆ پەنابەرە کوردەکان ئەنجامدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بە هەماهەنگی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد سیمینارێکیان بۆ ئەو پەنابەرە کوردانەی تازە گەیشتوونەتە دەڤەری کرۆیدنی بەریتانیا سازدا، کە تێیدا چەندین پرسی تایبەتیان بە شێوازی داواکاری پەنابەری و یاسا و رێساکانیان پێ ئاشنا کردن.

بە سەرپەرشتی فەرەیدون رەزا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و، بە هەماهەنگی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد، سیمینارێکی تایبەتیان بۆ ئەو پەنابەرە کوردانەی کە تازە گەیشتوونەتە دەڤەری کرۆیدنی بەریتانیا ساز دا، کە تێیدا چەندین پرسی پەیوەست بە شێوازی داواکاری پەنابەری و یاساکانی تایبەت بە پەنابەرانیان پێ ئاشنا کرد، وێڕای هاندانیان بۆ خوێندن و چەندین بابەتی دیکە.

جێی باسە،هەریەکە لە ئومێد هەورامی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، محەمەد مامەند ساڵح ئەندامی دارایی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، ئاریان ئالان عەزیز ئەندامی ناوەند بەشداری بوون، هاوکات هەریەکە لە فەرەیدون رەزا بەرپرسی ناوەند، نزار هەورامی بەرپرسی گەنجان و لاوان، گۆڤەند ئەحمەد رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد، جیران جەمال رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد، سەید هەورامی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا، لە سیمینارەکەدا چەندین پرسی وەک، تاوتوێکردنی شێوازی داواکاری پەنابەری، تاوتوێکردنی بواری دەروونی پەنابەر لە کاتی داواکردنی پەنابەری، پێدانی راوێژی یاسایی و چەندین تەوەری دیکەیان پێشکەش بە پەنابەرەکان کرد و دواتریش وەڵامی پرسیار و سەرنجی پەنابەرەکان درانەوە.

___

لەکۆبوونەوەی ئەنستیۆتی گۆڵد و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو وروژێنرا

Harmn

ناوەندی بەرلین و گرووپی میتانی فێستیڤاڵێک ساز دەکەن

Harmn

کاروچالاکیەکانی مانگی 5ی ساڵی 2024 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC