KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە سەنای فەرەنسا وتارێکی پێشکەش کرد

بە بۆنەی یادی ٤٠ ساڵەی دامەرزاندنی ئەنستیتوتی کورد لە پاریس، کۆنفرانسێکی یەک رۆژە بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی لە سەنای وڵاتی فەرەنسا بەڕێوەچوو، تێیدا نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەش کرد.

لەو کۆنفرانسەدا کە لە ژێر ناوی ”رەوەندی کوردی” بەرپرسانی حیزبی، حکوومەتی، ئەندامانی پەرلەمان، مامۆستایانی زانکۆ، لێکۆڵەران و نوێنەری رێکخراوەکانی مەدەنی بە وتار و لێکۆڵینەوە لەسەر مێژوو و پێگەی رەوەندی کوردستانی بەشداری بوون.

لەو کۆنفرانسەدا، مستەر کورد بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە رووبەروو بوویەوە.

لە وتاری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیدا، وێڕای پیرۆزبایی یادی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی ئەنستیتوتی کورد لە پاریس، هاوکات خەبات و تێکۆشانی ئەو ناوەندە کوردییە بۆ ناساندنی دۆزی کوردستان و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و کوردستان بەرز نرخێندرابوو.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا، رەحیم رەشیدی ئاوڕی لە خەبات و تێکۆشان و گەشەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دابوویەوە و، لەم پەیوەندیەدا داوای لە کەسایەتی و رێکخراوە مەدەنییەکان کرد کە لە پێناو بەرەوپێشبردنی باشتر و زۆرتری دۆزی رەوای کوردستان، پەیوەست بە کۆنفدراسیۆنەوە ببن.

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، چەند دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان و رۆژنامەوان و دیپلۆماتکاران بەڕێوەبرد و، بارودۆخی کوردستان و نێوچەکەی لەگەڵ تاوتوێ کردن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یولانی دانیمارک ئاهەنگی نەورۆزیان ئەنجام دا 

KDC

وێڕای ڕێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا کۆچبەران بەلێشاو ڕوو لەو وڵاتە دەکەن

Harmn

پلاسخارت هێرشەکەیی سەر هەولێر ،عێراق بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات

KDC