KDC

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی مۆسکۆ لە 21 تاوەکو 25ـی تەممووز لە سینەمای “کارۆ 11 ئۆکتۆبەر” بەبەشداریی 35 فیلم بەڕێوە چوو .

لە تەواوی ئەو بەرھەمانەدا 15 فیلمی ماوەدرێژ و 20 بەڵگەفیلم و کورتە فیلم ھەبوون .

فیلمەکان لە چوار وڵاتەوە بەرهەمهێنراون و بەژێرنووسی رووسی پێشکەشکران .
ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە ، پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە ڕێکخەرانی ئەم پڕۆژە گرنگە دەکات .
بێگومان ناساندن و نیشاندانی تواناکانی کورد و ھیواو خواست و ھزری مرۆڤ دۆستانەی کورد بۆ دونیا و دۆزی نەتەوەیی خۆیی ، لەڕێگای ئەم شێوە کارو چالاکیانەوە دەبێت .
کوردانی تاراوگە سەرمایەێکی نەتەوەیی گرنگ و بەھێزو بەتواناو ھیوابەخشی ئایندەیە ، چ لە ھونەردا بێت یان سیاسەت و ئابوری و وەرزشی و زانستی و بەشەکانی دیدابێت ، گرنگی خۆیی ھەیە و ئەکرێ لە جوانتری و باشترین شێوەدا ڕێکبخرێت و کۆبکرێتەوە .
بەو ھیوایەی ئەم کارو چالاکی و بەرنامە ھونەریانە و باتایبەت سینەمایی کوردی بەردەوامیان ھەبێت ، چونکە ئێمەی کورد دەبێ لەم بوارەشدا ھەنگاوی جدی و بھاوین و لە ئایندەدا لە نێو سینەمایی جیھاندا کوردیش ژمارەو ناوێکی دیاربێت .
دووبارە سوپاس و پێزانین و دەست خۆشی بۆ ڕێکخەران و ھونەرماندان و فیلم سازان و تەواوی ئەوانەی لەکۆیی کارەکاندا بوونیان ھەبووە .

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

___

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا کۆڤید 19)بووە)

Harmn

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

KDC

گروپی جی7بەڵێنیاندا ،بەچەند هەنگاوێک کۆتایی بە هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بهێنن

Harmn