KDC

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسی چەتم هاوسی کرد

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بانگهێشتی کۆنفرانسی چەتم هاوسی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کرا .

رۆژی چوارشەممە، 8ی11ی2023، بەختیار وەیس، ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە فەرمیی بانگهێشتی کۆنفرانسێکی تایبەت بە رەوشی عێراق لە ژێر ناوی “کۆنفرانسی دەستپێشخەری عێراق”، لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی چەتم هاوسی بەریتانی لە لەندەن کرا.

جێی باسە، لەو کۆنفرانسەدا و لە پانێڵێکی تایبەتدا سەبارەت دۆخی سیاسی عێراق لە دوای ساڵێک لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسترا.

___

بەریتانیا گەورەترین سەنتەری راگرتنی کۆچبەران فراوانتر دەکات

Karzan

ئەمەریکا هۆشداری لەهەر هاوکارییەکی سەربازی چین بۆ ڕووسیا دەدات

Harmn

وەزیری پەروەردەی سوید، لەسەر داخستنی قوتابخانە ئیسلامییەکان دەڵێ: پێویستە قوتابخانەی سویدی لە توندڕەوی و تاوان پاک بکرێتەوە

KDC