KDC

کەنەدا: رێزلێنان و سوپاسنامە بەخشرایە چەند گەنج و کەسێکی بەتوانا


جێگری فدراسیۆنی کەنەدا بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، هاوکات ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، سوپاسنامەی بەخشییە چەندین گەنج و کەسانی بە توانا.
رێکەوتی ‎١١/١١/٢٠٢٣ شوان ئاغا غەفووری جێگری فدراسیۆنی کەنەدا، بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا و، کۆمیتەی کوردی ئۆتاوا و، بەرێز موسڵیح کەسایەتی دیاری شاری ئۆتاوا. لە هەمان کاتدا ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا هەستان بە بەخشینی سوپاسنامە بە زیاتر لە ٢٨ گەنج و لاو و کەسانی بە توانای شاری ئۆتاوا لە هەمبەر خزمەتکردنیان لە چوارچێوەی ناوەندی ئۆتاوا.


جێگای باسە، کوردانی ئامادەبووی بەرنامەکە دڵخۆش بوون و سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان کرد بۆ ئەو کارەیان، چونکە دەبێتە هاندانێک بۆ لاوانی کورد کە بتوانن لە ئایندەدا و لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە زیاتر خزمەت بە کورد و کوردستان بکەن.


___

کۆچبەرانی کورد رێی دیکە بەرەو ئەورووپا دەگرنە بەر

KDC

یەكێ لەوانەی چەند درەختێکی چەمچەماڵیان برد دەستگیر دەکرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدا

KDC