KDC

ئەڵمانیا: لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمی نوسەرێکی کورد بەخاکسپێردرا

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و لە ڕێو ڕەسمێکی شایستەدا و، بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا، تەرمی نووسەرێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان لە گۆڕستانێکی ئەڵمانیا بە خاکسپێردرا.

دوای ئەوەی لە رێککەوتی 5ی12ۍ2023 مزگین قەدری جان نووسەری دیاری کوردستانی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانەی پلیتین بێرگی ئەڵمانیا بەھۆی سەکتەی دڵەوە چاوەکانی بۆ یەکجاری لێکنا و لە کەسوکار و ھاوڕێیانی بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد، لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا و بە تێکۆشانی خانەوادەی قەدری جان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا و سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کوردی سوریا و ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و ھاوڕێ و ھاوخەمانی، ڕۆژی هەینی رێککەوتی 15ی12ی2023 لە گۆڕستانی ھاوپت فریدھۆفی ئیزرلۆن بەخاکسپێردرا

___

لە بەرلین 15 هونەرمەندی کورد بە 40 تابلۆ ناسنامە و هێزی ئافرەتانی کوردستان دەخەمڵێنن

Harmn

ناوەندی بێرمینگهام لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەڕەوەندی کوردستانی کۆبونەوە

Harmn

سوید: داوای پەناگەیەک بۆ ئەو پیاوانەی کەلەلایەن هاوسەرەکانیان توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت

Harmn